سەردێڕ:

کەشناسی: بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت

فۆتۆ: 
2019-12-10

10244 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەور و لە هەندێک ناوچەش باران و بەفر دەبارێت، سبەینێش ئاسمان هەور و نمەباران دەبێت  .

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٠ پلە و نزمترین ٨ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٧  بە ٤ و دهۆک ٩ بە  ٧ و کەرکوک ١٢ بە  ١٠ پلە دەبێت.

هاوکات بۆ سبەی، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١١  پلە و نزمترین ٨ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٨ بە ٥، دهۆک ١٠ بە ٧، کەرکوکیش ١٣ بە ١٠ پلە دەبێت.

Image may contain: cloud, sky, outdoor and text

Image may contain: cloud, sky, outdoor and nature

Image may contain: cloud, mountain, sky, outdoor, text and nature

Image may contain: cloud, outdoor and text