سەردێڕ:

سلێمانى.. ڕێپێوانێک لەڕۆژى جیهانى مافەکانى مرۆڤدا بەڕێوەچوو

فۆتۆ: 
2019-12-10

882 جار خوێندراوەتەوە

 ئەمڕۆ لە سلێمانى لە ساڵڕۆژى ڕاگه‌یاندنی جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ ڕێپێوانێک بەڕێوەچوو.

پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە لە ساڵیادى ڕاگه‌یاندنی جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤدا ڕێپێوانێک لەلایەن کۆمەڵێک لەچالاکانی مافەکانى مرۆڤەوە بەڕێوەچوو.

راشیگەیاند، ئەوچالاکانە دروشمەکانى مافەکانى مرۆڤیان هەڵگرتبوو وەک داوا کردنى چەسپاندنى یەکسانى و دادگەرى کۆمەڵایەتى بۆ سەرجەم هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان.

ئەوەش دواى ئەوە دێت، ئەمڕۆ دەستەى مافى مرۆڤى هەرێمى کوردستان لەپەیامێکدا بەهۆى ساڵڕۆژی ڕاگه‌یاندنی جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگەیاند، هاوڵاتیان بێ به‌شن له‌ چه‌ندان خزمه‌تگوزاری و ماف كه‌ پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌جددی كار بۆ دابین كردن و چاره‌سه‌ركردنیان بكات و ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك له‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان باشتر بكات. ئه‌مڕۆ جیهان به‌گشتی یادی رۆژێك ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ به‌ر له‌ ٧١ ساڵ پێش ئێستا و له‌ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی ڕابردوو له‌دوای هه‌ردوو شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌م و له‌ رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ ڕاگه‌یندرا كه‌ له‌ ٣٠ مادده‌ پێكدێت و له‌و ساته‌وه‌ش بووه‌ پاكێج و په‌یڕه‌و بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ مافه‌كانی مرۆڤ له‌لایه‌ن زۆربه‌ی وڵاتان.