سەردێڕ:

عەبدولمەھدی بڕیاریدا حەشدى شەعبی دەست لە کاروبارى ئاسایشى ناوخۆ وەرنەدات

دۆخی ئەمنی عێراق
فۆتۆ: 
2019-12-10

10714 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری عێراق، فەرمانیدا بە دەستێوەرنەدانی ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە پرسەکانی کاروباری ئاسایشی ناوخۆدا.

عەبدولکەریم خەڵەف وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لە روونکردنەوەیەکدا كە ئاژانسی فەرمی عێراق بڵاویكردوووەتەوە، رایگەیاندووە: " عادل عەبدولمەھدی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان، بڕیاریداوە حەشدی شەعبی بە ھیچ شێوەیەک دەست لە کاروباری ئاسایشى ناوخۆ وەرنەدات".

ئاماژەى بەوەشکردووە، هێزەکانى حەشدی شەعبی تەنھا کارە ئەمنییەکانی تایبەت بە فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان جێبەجێدەکەن.

 ئەو فەرمانەى عەبدولمەهدى لەکاتێکدایە، چاوەڕێدەکرێت ئەمڕۆ خۆپیشاندانى پێنج ملیۆنى لە بەغدا بەڕێوەبچێت، پەیامنێری ئێن ئاڕ تیش رایگەیاند، بەمەبەستی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکەى ئەمڕۆ، خۆپیشاندەرانی شارەكانی دیكەی عێراق روویان لە بەغدا کردووە.

لەلایەکى دیکەوە قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئەمیندارى گشتى عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، هۆشدارییدا لەوەى خۆپیشاندانەکانى ئەمڕۆ زۆرترین کوژراوى لێدەکەوێتەوە.