سەردێڕ:

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی: لە بەغدا ئامادەكاری بۆ خۆپیشاندانی پێنج ملیۆنی دەكرێت

فۆتۆ: 
2019-12-09

4163 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، خۆپیشاندەران لە بەغدا ئامادەكاری بۆ خۆپیشاندانی پێنج ملیۆنی دەكەن.

ئومێد محەمەد پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە بەغدا رایگەیاند، بەمەبەستی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانی سبەی، خۆپیشاندەرانی شارەكانی دیكەی عێراق روویان لە بەغدا کردووە.

روونیشیکردەوە، بڕیارە سبەی خۆپیشاندانی پێنج ملیۆنی بەڕیوەبچێت، هاوکات، خۆپیشاندەران و كەسوكاری كوژراوەكانی ڕۆژانی پێشوو لە گۆڕەپانی تەحریر بە گێرانی پرسە و هەڵدانی خێمە درێژە بە خۆپیشاندانەكان دەدەن و لە ئێوارەی ئەمڕۆوە پۆل پۆل خەڵكی ڕو لە گۆڕەپانەكە دەكەن و بەنیازن ئەمشەو لەسەر شەقامەكانی شاری بەغدا بمێننەوەو سبەی دەست بە خۆپیشاندانێكی بەرفراون بكەن.

لەلایەکی دیکەوە، خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی تەحریرەوە بە ئین ئاڕتییان راگەیاند، تەنها بەدەستلەكاركێشانەوەی عەبدولمەهدی ڕازینابن و پێویستە ئەو کەسانەی رەقەیان لە هاوڵاتییان کردووە دادگای بکرێن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ٢٥ تشرینی یەکەمەوە خۆپیشاندان لە بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق بەردەوامە و تاوەکو ئێستا نزیکەی ٥٠٠ کەس کوژراوە و نزیکەی ١٥ هەزاری دیکەش برینداربوون.