سەردێڕ:

​پەرلەمانی کوردستان لەسەر پرسی کارەبا و سوتەمەنی کۆدەبێتەوە

نۆیەمین دانیشتنی ئاسایی پەرلەمان
فۆتۆ: 
2019-12-09

2650 جار خوێندراوەتەوە

سبەینێ سێشەممە، پەرلەمانی کوردستان لەسەر پرسی کارەبا و سوتەمەنی کۆدەبێتەوە.

لە بەیاننامەیەکدا کە پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، باس لەوە کراوە "لەسەر داوای ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان، دەستەی سەرۆکاییەتی پەرلەمان بڕیاریدا بە زیادکردنی بڕگەیەک بۆ ڕیزبەندی سێیەم، بۆ بەرنامەی کاری دانیشتنی ڕۆژی سێشەممە".

لە بەیاننامەکەشدا هاتووە، پەرلەمان تاوتوێی "پرسی کێشەی کارەبای نیشتیمانی و دابەشکردنی سوتەمەنی لەم وەرزی سەرمایەدا بەسەر هاوڵاتییاندا" دەکات.

هاوکات دانیشتنی سبەینێی پەرلەمان، نۆیەمین دانیشتنی ئاسایی پەرلەمانی کوردستانە.

ئەوەش لە کاتێکدایە لەم دواییانەدا، بەهۆی هاتنی وەرزی سەرماوە پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتییان کەمی کردووە و تا ئێستاش نەوتی سپی لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمدا بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشنەکراوە.

هـ.ئـ