سەردێڕ:

عێراق.. سبەی پشووی فەرمی دەبێت

فۆتۆ: 
2019-12-09

72260 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكوەزیرانی كاربەرێكەری عێراق رایگەیاند، بە بۆنەی دووەمین ساڵیادی رۆژی سەركەوتن بەسەر رێكخراوی داعش و كۆنترۆڵكردنەوەی شاری موسڵ، سبەی سێشەممە پشوو دەبێت و لە هەرێمیش دەوامی فەرمی دەبێت.

لە راگەیاندراوێکدا عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكوەزیرانی كاربەرێكەری عێراق رایگەیاند، "بە بۆنەی دووەمین ساڵیادی رۆژی سەركەوتن بەسەر رێكخراوی داعش و كۆنترۆڵكردنەوەی شاری موسڵ و سەرجەم خاكی عێراق، پیرۆزبایی لە سەرجەم رۆڵەکانی گەلەكەمان دەكەین".

روونیشیکردووەتەوە "بەو بۆنەیەوە هەروەك ساڵی رابردوو، ئەمساڵیش بڕیارماندا سبەی سێشەممە بكەین بە پشوو".

هاوکات، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەو پشووە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە و سبەی دەوامی فەرمی دەبێت.

حكوومەتی عێراق لە رۆژی ١٠ كانوونی یەكەمی ساڵی ٢٠١٧دا، كۆنتڕۆڵكردنەوەی سەرجەم ناوچەكان و سەركەوتنی بەسەر رێكخراوی داعش راگەیاند ئەو رۆژەش وەکو پشووی فەرمی لە وڵاتدا دیاریکرا.