سەردێڕ:

ئەو خواردن و خواردنەوانەی چەوری ورگ زیاد دەکەن

فۆتۆ: 
2019-12-09

33470 جار خوێندراوەتەوە

یەکێک لەو گرفتانەی کە بەشێکی زۆر لە خەڵکی بەدەستییەوە دەناڵێنن زیادبوونی چەوری دەوریی ورگە، جگە لەوەی دیمەنێکی ناشرین بە جەستە دەدات هۆکارێکیشە بۆ خراپبوونی تەندروستیی لەش، کە دەکرێت جگە لە وەرزش بە نەخواردنی هەندێک خۆراک چەوری ورگ نەهێڵرێت.

ماڵپەڕی ئەلجەزیرە لە بابەتێکی تەندروستییدا ئاماژەی بە چوار خواردن و خواردنەوە کردووە، کە هۆکارن بۆ زیادبوونی چەوری ورگ، باشترە لە خواردن و خواردنەوەیان بەدووربن.

ئەو هۆکارانەی کاریگەرییان هەیە لەسەر کۆبوونەوەی چەوری لە ورگدا:

خۆراکی ناتەندروست

ماندوێتی زۆر کە لە ژیانی ڕۆژانەدا بەسەر بەشێک لە تاکەکانی کۆمەڵگەدا دێت.

گرفتی هۆڕمۆنەکان هۆکارێکی ترە بۆ زیادبوونی چەوری ورگ

بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکانی زانایانیش کۆبوونەوەی چەوری لە ورگدا هۆکارە بۆ توشبوون بە نەخۆشییەکانی شەکرە لە جۆری دوو، جەڵتەی دڵ و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و گرفتە تەندروستییەکانی تر، هەربۆیە پێویستە بەخێرایی چەوری ورگ بتوێنرێتەوە.

سەبارەت بەوەش سانا مۆریس شارەزایی خۆراک و نوسەری کتێبی "The High Fat Diet" لەسەر ئەو بنەمایە سیستمێکی خۆراکی دەوڵەمەند بە چەوری خستووەتە ڕوو، کە هۆکارە بۆ زیادبوونی چەوری ورگ.

سانا ئاماژەی بە چوار خۆراک کردووە کە چەوری ورگ زیاد دەکەن، ئەوانیش:

شەربەت

Image result for ‫العصير‬‎

خواردنەوەی شەربەت بەتایبەت ئەوانەی ئامادەکراون و ڕێژەی شەکریان بەرزە جگە لە زیانە تەندروستییەکەی هۆکارە بۆ زیادبوونی چەوری ورگ، سارە بریڤەر پزیشک بە ماڵپەڕی "فیت فۆر ڤان"ی ئەڵمانی ڕاگەیاندووە، خواردنی تەنها میوەیەک لە بری ئەوەی بکرێت بەشەربەت جەستە سوود لە تەواوی ماددە خۆراکییەکانی ناوی وەردەگرێت، لەگەڵ ئەوەشدا باشترە لە ژەمی بەیانیان پرتەقاڵ بخورێت، بەبێ ئەوەی بکرێت بە شەربەت.

ئایسکرێم

Image result for ‫الآيس كريم‬‎

ئەگەرچی تامێکی خۆشی هەیە و ئارامی بە مێشک و لەش دەبەخشێت، بەڵام زیانی تەندروستیی هەیە، لەبری ئەوە ماستی یۆنانی بخورێت باشترە، ماستەکە لەگەڵ چەند پارچەیەک میوە و قاوە تێکەڵبکرێت و لە بەفرگردا دابنرێت، تامێکی خۆشی هەیە و ڕێژەی کالسیۆمی بەرزە و یارمەتی کرداری هەرس دەدات و ئارەزووی خواردن کەمدەکاتەوە.

پەتاتەی سورەکراو یاخود چپسی پەتاتە

Image result for ‫رقائق البطاطس‬‎

یەکێکە لە خواردنە ناتەندروستەکان، چونکە بڕێکی زۆر خوێ و ڕۆنی تێدایە، لەبری ئەوە گوێز کە دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و چەوری سودبەخش بخورێت، بەپێی توێژینەوەکانی پێشتر دەریانخستووە گویز چەوری جەستە ناهێڵێت و زیندە چالاکییەکانی لەش باشتر دەکات.

گۆشتی سور

Image result for ‫اللحوم الحمراء‬‎

زۆر خواردنی گۆشتی سور هۆکارە بۆ قەڵەوی و تێکچوونی تەندروستیی لەش، باشترە لەبری ئەوەی زیادەڕەوی بکەیت لە خواردنی گۆشتی سوردا، ماسی بخورێت، کە ئۆمێگا سێی تێدایە ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە چالاککردنی سوڕی خوێن و پاراستنی دڵ لە نەخۆشییەکان.

ئ.ل