سەردێڕ:

ڕابەری پێشووی بزوتنەوەی ئیسلامی کۆچی دواییکرد

فۆتۆ: 
2019-12-09

10261 جار خوێندراوەتەوە

سدیق عەبدولعەزیز، رابەری پێشووی بزوتنەوەی ئیسلامی، بەهۆى نەخۆشییەوە لە سلێمانی کۆچی دواییکرد.

سدیق عەبدولعەزیز، لە ساڵی ١٩٣٩ لە گوندی پریسی سەروو لەدایک بووە، لە قوتابخانەکەی باوکیدا لەسەردەستی مامۆستا مەلا عوسمان زانستە شەرعییەکانی خوێندووە، پاش بەشداریکردن لە خولی وەزارەتی پەروەردە بووەتە مامۆستای سەرەتایی.

ساڵی ١٩٦٠ پەیوەندی بە ئیخوان موسلمینەوە کردووە و لە ساڵی ١٩٩٢دا لەگەڵ کۆمەڵێک چالاکوانی ئیسلامیی بزوتنەوەی راپەڕینی ئیسلامیی رادەگەیەنێت.

ساڵی ١٩٩٩ دەبێتە جێگری رابەری گشتیی بزووتنەوەی یەکبوونی ئیسلامیی و دواى هەڵوەشاندنەوەى یەکبوونى ئیسلامى لە ناو بزوتنەوەى ئیسلامیدا دەمێنێتەوە تا ساڵى ٢٠١٢ لە دواى تەواوبوونى کۆنگرەى دەیەمى بزوتنەوەى ئیسلامى بە یەکجارى وازهێنانى لە بزوتنەوەى ئیسلامى ڕاگەیاند. 

سدیق عەبدولعەزیز لە تەمەنى ٨٠ ساڵیدا ئەمڕۆ لە سلێمانى کۆچى دواییکرد.

ب.ب