سەردێڕ:

وەزارەتی گواستنەوە جگەرەکێشانی لەناو تاکسی و پاسدا قەدەغەکرد

فۆتۆ: 
2019-12-09

7385 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنى هەرێم رایگەیاند، جگەرەکێشان لەناو تاکسی و پاسدا قەدەغەیە و بەکارهێنانی ڕادیۆش بە ئارەزوومەندانە دەبێت لەگەڵ سەرنشیندا.

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی گواستنەوە، جگەرەکێشان بۆ سەرنشین و شۆفێری تاکسی و پاس قەدەغەیە و ئەو کەسانەش کە سەرپێچی بڕیارەکە دەکەن سزای مادی دەدرێن بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و پۆلیسی هاتوچۆ.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، لە دەرکردنی بڕیارەکەدا پشت بە ڕێنماییەکانی رێكخراوی تەندروستی جیھانی دەبلیو ئێچ ئۆ بەستراوە کە تایبەتە بە جگەرە کێشان لە شوێنە گشتییەکان.

لە بڕگەیەکی دیکەی نوسراوەکەشدا باس لەوە کراوە کە بەکارهێنانی ڕادیۆی ئۆتۆمبیلی تاکسی و پاس لەسەر خواستنی سەرنشین دەبێت و دەبێت ئەگەر سەرنشین داوای نەکرد ڕادیۆ بکوژێندرێتەوە و دەبێت هەماهەنگی لەنێوان سەرنشین و شۆفێردا هەبێت، بەڵام لە کاتێکدا تاکسی و پاسەکان سەرنشینینان پێ نەبێت شۆفێران بە ویستی خۆیان دەتوانن ڕادیۆ بەکاربهێنن.

ب.ب

ب.ب