سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ساتی کوشتنی چالاکوانێکی مەدەنی لە کەربەلا

دیمەنێک لە گرتەڤیدیۆییەکە
فۆتۆ: میدیاکان
2019-12-09

130035 جار خوێندراوەتەوە

ڤیدیۆی ساتی کوشتنی چالاکوانێکی مەدەنی لە کەربەلا بڵاوبوویەوە.

چالاکوانەکە ناوی فاهم ئەبو عەلییە و یەکێکە لە ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکانی شاری کەربەلا و بەپێی گرتەڤیدیۆییەکە لەناوەڕاستی شاری کەربەلادا و لە نزیک کاتژمێر ١٠ی شەوی ڕابردوودا لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە دەکوژرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، زیاتر لە دوو مانگە دژى بەهەدەردانى سەروەت و سامانى وڵات و نەبوونى خزمەتگوزارییەکان، خۆپیشاندان و ناڕەزایى لە بەغدا و شارەکانى ناوەڕاست و باشورى عێراق بەردەوامە و بەپێى ئامارەکان تا ئێستا زیاتر لە ٤٢٠ کەس کوژراون و ١٧ هەزار کەسیش برینداربوون.

هـ.ب