سەردێڕ:

عێراق.. هێزێکی حەشدی شەعبی لە موسڵ جێگیرکرا

بەشێک لە هێزەکەی حەشدی شەعبی
فۆتۆ: پێگەی فەڕمی حەشدی شەعبی
2019-12-08

3561 جار خوێندراوەتەوە

پێگەی حەشدی شەعبی بڵاویکردەوە، هێزێکی گەورەیان بۆ شاری موسڵ گواستووەتەوە و لەوێ جێگیربوون.

پێگەی فەڕمی حەشدی شەعبی بڵاویکردەوە، هێزێکی گەورەیان لە لیوای هەشتی حەشدی شەعبی بۆ سنورەکانی شاری موسڵ و بۆ پاراستنی خاکی عێراق لە چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) بردووە و لە شارۆچکەی حەزر-ی خوارووی پارێزگاکەدا جێگیریانکردوون.

لە هەواڵی پێگەی فەڕمیاندا ئەوەش هاتووە، "زانیاریی هەواڵگریمان هەیە کە چەندین گروپی داعش لە سنوورەکانی موسڵ – نەینەواوە خۆیان بۆ هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییە عێراقییەکان ئامادەکردووە، هەرلەبەرئەوەشە کە ئەو هێزەمان ناردووە".

ئەوەش لەکاتێکدایە، شەوى (٢٩ى تشرینى دووەمى ٢٠١٩) چەکدارانى داعش موشەکیان ئاڕاستەى ناحیەى کوڵەجۆى سنورى قەزاى کفرى کرد و بەهۆیەوە سمکۆ عەلى بەڕێوەبەرى بنکەى ئاسایشى کوڵەجۆ و دوو کارمەندى دیکەى ئاسایش دواى برینداربوونیان بە سەختى، گیانیان لەدەستدا و پێنج کارمەندى دیکە و دوو منداڵ و ژنێکیش برینداربوون.