سەردێڕ:

عێراق.. گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە

فۆتۆ: 
2019-12-08

4431 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی پارێزگای زیقار ڕایگەیاند، گۆرێکی بەکۆمەڵ دۆزراوەتەوە، کە لە روفاتى سەربازانی پێشووی ڕژێمی عێراق پێکهاتووە.

پۆلیسی پارێزگای زیقار لە باشووری عێراق ڕایگەیاند، "لە کاتی هەڵکەندن بۆ پڕۆژەیەک لەلایەن یەکێک لە کۆمپانیاکانەوە، گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزراوەتەوە کە لە روفاتى سەربازانی پێشووی ڕژێمی عێراق پێکهاتووە".

 ئاماژەییان بەوەشداوە، لە کاتی هەڵکەندندا بۆ پڕۆژەیەک گۆڕێکی بە کۆمەڵییان لە نزیک مەزاری سەید زەهەب لە شاری ناسرییە ناوەندى پارێزگاى زیقار دۆزیووەتەوە، و بەشەکانی پۆلیسی ڕاگەیاندنی تایبەتمەندیان بۆ سەردانکردنی شوێنەکە ڕاسپاردووە.

 باسییان لەوەشکردووە، " لە نێو گۆڕە بەکۆمەڵەکەدا ناسنامەیەک دۆزراوەتەوە کە دەریدەخات یەکێک لە روفاتەکان سەربازێکە بە ناوی ڕەحیم عەبدولحسێن و لەدایکبووی ١٩٧٢وە".

 لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە، "دادوەر فەرمانیکردووە بە ڕاگرتنی کارەکانی پڕۆژەکە لەو ناوچەیەدا، تا لایەنە پەیوەندیدارەکان دەگەن بۆ دیاریکردنی گۆڕەکە و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ ئەو بابەتە".

العراق.. العثور على مقبرة جماعية تضم رفات جنود من الجيش السابق (صور)

العراق.. العثور على مقبرة جماعية تضم رفات جنود من الجيش السابق (صور)

هـ.ئـ