سەردێڕ:

شاسوار عەبدولواحید وەڵامى پەیامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمى دایەوە

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ
فۆتۆ: NRT
2019-12-08

8110 جار خوێندراوەتەوە

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ وەک ئۆپۆزسیۆن وەڵامى پەیامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمى دایەوە و رایگەیاند، گوزەرانی خەڵک دیاری دەکات کە حکومەتەکە سەرکەتوو بووە یاخود شکستخواردوو.

شاسوار عەبدولواحید لە پەیامەکەیدا دەڵێت، حکومەت لەمانگى یانزەدا تەنها 13 کاتژمێر کارەباى داوەتە هاوڵاتییان و سفر کیلۆمەتر شەقامى نوێى دروستکردووە و لەبەرنامەکەیدا باسى ئەوەشى نەکردووە کە بەم زستانە نەوتى سپى بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشنەکردووە.