سەردێڕ:

میدیاکان: ئەمریکا کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری ڕەوانەى کەنداو کرد

فۆتۆ: 
2019-12-08

3115 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەرى ئاڕ تى بڵاویکردەوە، بەپێى وێنەى مانگە دەستکردەکانى ئەوروپا، کەشتی فڕۆکەهەڵگری (هارى ترومان) لەگەڵ کۆمەڵێک کەشتیگەلى جەنگى ئەمریکا گەیشتوونەتە ئاوەکانى دەریاى ناوەراست و بەرەو کەنداو لە جووڵەدان.

ئاماژەى بەوەشکردووە، جگە لە فڕۆکەهەڵگرى (هارى ترومان)، سەکۆى موشەکیى نۆرماندى وهەروەها ژمارەیەک تێکشکێنەرى موشەکى ڕوسى لەگەڵ ژێردەریایەکى ئەتۆمى هێرشبەریش بە ئاڕاستەی کەنداو لەڕێگادان.

ئەوەش هاتووە، گروپە کەشتییە جەنگییە ئەمریکییەکە لە نۆکەندى سویسەوە بەرەو ئاوەکانى کەنداو بەڕێکەوتوون تا لەگەڵ کەشتی فرۆکەهەڵگرى ئەبراهام لینکۆڵن کە زیاتر لە شەش مانگە لە ناوچەکەدا ماونەتەوە، ئاڵوگۆڕیان پێبکرێت.

بەپێى میدیاکانى جیهان، وەک چاوەڕوان دەکرا فرۆکەهەڵگرى هارى ترۆمان لە مانگى ئۆکتۆبەرى رابردوودا بگاتە رۆژهەڵاتى ناوەراست، بەڵام بەهۆى کێشەی هونەرییەوە کە تۆڕى کارەباییەکەى تێکچووبوو، گەشتى فرۆکەهەڵگرەکە دواکەوتبوو.

حاملة الطائرات الأمريكية

بەپێى زانیارییەکان لە ئێستادا کەشتیهەڵگرى ئەتۆمى هێرشبەرى (فلۆریدا) لە رۆژهەڵاتى دەریاى ناوەراستە، کە ١٥٤ موشەکى جۆرى تۆماهۆک کە لە توانایدایە هەزار و ٦٠٠ کیلۆمەتر ببڕێت، هەڵگرتووە.

ئەوە لە کاتێکدایە، دواى ئاڵۆزییەکانى تاران و واشنتن، کەشتى فرۆکەهەڵگرى ئەبراهام لینکۆڵن بۆ یەکەمجار لە ١٩ى کانونى یەکەمى ساڵى رابردوو گەیشتە ئاوەکانى کەنداو.

حاملة الطائرات الأمريكية

ب.ب