سەردێڕ:

کەشناسی کۆی گشتی بارانبارینی ئەمساڵی بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2019-12-08

11757 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتى کەشناسی و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان بڕی بارانبارینى ئەمساڵی سەنتەری پارێزگاکانی بڵاوکردەوە، زۆرترین بڕى باران لە پارێزگاى سلێمانى باریوە و کەمترین بڕیش لە پارێزگای هەولێر بووە.

کەشناسی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، زۆرترین ڕێژەی باران بارین لە پارێزگای سلێمانی بووە بە بڕی ١٨٠ ملیمەتر، هاوکات، کەمترین ڕێژەی بارانبارینیش لە پارێزگای هەولێر بووە بە بڕی ٤٤ ملیمەتر.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆی گشتی ڕێژەی بارانبارین لە سەنتەری پارێزگای دهۆک ١١٥ ملیمەتر بووە، لە پارێزگای کەرکوک ٦٥ میلیمەتر باران باریوە و لە پارێزگای هەڵەبجەش بڕی ١٢٠ ملیمەتر باران باریوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ئێستادا شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەفر ناوچە شاخاوییەکانی سپیپۆش کردووە.

Image may contain: text and outdoor

هـ.ئـ