سەردێڕ:

وەزارەتی پێشمەرگە سەبارت بە خولی فڕۆكەوانی روونكردنەوە دەدات

فۆتۆ: 
2019-12-08

6059 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، ئه‌و ناوانه‌ی په‌یوه‌ست به‌ خولی فڕۆكه‌وانی‌ له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بڵاوكراونە‌ته‌وه‌، ئه‌وكه‌سانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ له‌ رێگه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌ ناوی خۆیان تۆماركردووه‌.

 لە ڕاگەیاندراوێکدا لە لایەن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تاكه‌كان و خۆبه‌شه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بڵاوکراوەتەوە، تیایدا هاتووە "ئه‌و ناوانه‌ی په‌یوه‌ست به‌ خولی فڕۆكه‌وانی‌ كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تاكه‌كان و خۆبه‌خشه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ نییه و ئه‌وكه‌سانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ له‌ رێگه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌ ناوی خۆیان تۆمار كردووه".

 روونیشیکردووەتەوە، "ئه‌وانه‌ی له‌ بنکه‌كانی تاكه‌كان و خۆبه‌خشه‌كان له‌ سنوری هه‌ولێر و سلێمانی تۆماركراون، دواتر له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوبراوه‌وه‌ ئاگه‌دار ده‌كرێنه‌وه"‌.

 هـ.ئـ