سەردێڕ:

وێنە.. بەشێکى قەیسەرى کۆنى کفرى بەهۆى بارانەوە داڕووخا

فۆتۆ: 
2019-12-08

2131 جار خوێندراوەتەوە

شەوى رابردوو بەهۆى بارینى بارانەوە بەشێکى قەیسەرى کفرى کە مێژووەکەى بۆ نزیکەى ٢٠٠ ساڵ دەگەڕێتەوە، داڕووخا.

قەیسەرییەکە پێشتر لە چەندین دووکانى جلوبەرگ و چێشتخانە پێکهاتبوو، بەڵام بەهۆى خراپى و مەترسی رووخانى، سەرجەم خاوەن دووکانەکان قەیسەرییەکەیان چۆڵکردووە.

ئەگەرچى چەند ساڵێکە لەلایەن حکومەتەوە بەڵێنى نۆژەنکردنەوەى قەیسەرییەکە دراوە، بەڵام تائێستا نۆژەننەکراوەتەوە.