سەردێڕ:

گەرمیان.. گوێرەكەیەك بە دوو سەر و شەش پەلەوە لەدایكبووە

فۆتۆ: 
2019-12-08

7926 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، گوندی ئازادی- ناحیەی مەیدان، گەرمیان حەمەی پور

لەگوندی ئازادی سنوری ناحیەی مەیدانی ئیدارەی گەرمیان گوێرەكەیەك لەدایک بووە کە دوو سەر و شەش پەلی هەیە.

سەلاح محەمەد ئەنجومەنی گوندەکە بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، ئەو گوێرەكەیە بە زەحمەت لەدایكبووە و ناشزانرێت پێشتر مردووە یان لەکاتی دەرهێنانیدا خنكاوە.

وتیشی گوێرەكەكە دوو سەر و شەش پەلی هەبووە، کە چوار پەلیان لەپێشەوە بوون.

بە وتەی ئەنجوومەنی گوندەکە، ئەوە یەکەمین حاڵەتی لەدایکبوونی ئاژەڵی شێواوە کە لە گوندەکەیان ببینرێت و پێشتر حاڵەتی لەو شێوە نەبووە.

گوندی ئازادی تاکە گوندە لە سنووری ئیدارەی گەرمیان کە تەواوی دانیشتووانەکەی عەرەب بن و بژێوی سەرەکیان لەسەر بەخێوکردنی گامێش و ڕەشەوڵاخ و بەرهەمەکانێتی.