سەردێڕ:

پەرلەمانى کوردستان کۆدەبێتەوە

فۆتۆ: 
2019-12-08

4454 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە رۆژى سێشەممە، پەرلەمانى کوردستان کۆببێتەوە و بانگهێشتى ئەندامانى پەرلەمان کراوە.

رێواز فایەق سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان بانگهێشتى پەرلەمانتارانى کردووە، کاتژمێر ١١ى پێشنیوەڕۆى رۆژى سێشەممە (١٠ى کانونى یەکەمى ٢٠١٩) ئامادەى دانیشتنى ژمارە (٩)ى ئاسایی خولى پێنجەمى پەرلەمان بن.

تائیستا بەرنامەى کاری دانیشتنەکەی پەرلەمان ئاشکرا نەکراوە.

دواهەمین دانیشتنى پەرلەمان رۆژى ٤ى ئەم مانگە بوو و تیایدا پێداچوونه‌وه‌ى چه‌ند ماده‌و بڕگه‌یه‌كى یاسای به‌خاوه‌نكردنی زه‌وییه‌ زیاده‌ڕۆكان په‌سندكرا.