سەردێڕ:

وێنە.. ئەو پێنج شتەی ژن دایهێناون

فۆتۆ: 
2019-12-08

6003 جار خوێندراوەتەوە

زۆر شتی گرنگ كە ڕۆژانە بەكاردەهێندرێن لەداهێنانی ژنانە و بەبەردەوامی مرۆڤەكان پێویستیان پێیانە.

گۆڤاری "ڕیدرز دایجست"ی ئەمریكی ناوی هەندێك كەلوپەل و پێداویستی بڵاوكردووەتەوە كە لە داهێنانەكانی ژنانن.

لە وڵاتانی ڕۆژهەڵات سەبارەت بەژنان تەنها ئەو ڕستەیە دەوترێت كە دەڵێن "ژن نیوەی كۆمەڵە و دایكی نیوەكەی تریشە"، بەڵام ژنان لە جیهاندا خاوەنی ئەم داهێنانانەشن کە ڕەنگە بە نەبوونی یەكێك لەو كەلوپەلانە گرنگی و بەهایان دەربكەوێت.

 داهێنانەكانیش بریتین لە:

فڵچەی جامی ئۆتۆمبێل

ئەم فڵچانەی كە ئێستا هیچ ئۆتۆمبێلێك لەڕۆژی بەفروباراندا ناتوانێت بەبێ بەكارهێنانیان بەڕێگادا بڕوات لەداهێنانی ژنانە و "ماری ئەندرسۆن"ی ئەمریكی دایهێناوە، پێشتر شۆفێری شەمەندەفەر و ئۆتۆمبێلەكان ناچاربوون لە پەنجەرەی ئۆتۆمبێلەكەیانەوە دەستیان دەربێنن و شوشەی پێشەوە پاكبكەنەوە ئەوەش كارێكی زەحمەت بوو بۆ شۆفێر و سەرنشینانیش.

گڵۆپی ئاگاداری گۆڕینی ئاراستە (ئیشارەت)

"فلۆرنس لۆرنس" ژنێكی كەندییە و خاوەنی بیرۆكەی دروستكردنی گڵۆپی ئاگاداركردنەوەی لادانە لە ئۆتۆمبێلدا، ئەم داهێنانە سەرەتا بەجۆرێك بوو ئەگەر ئۆتۆمبێلەكە بیویستایە لابدات یاخود ڕابووەستێت شۆفێرەكە دەستی بە پلاكێكدا دەناو لەبەشی دواوەی ئۆتۆمبێلەكە گڵۆپێكی سەوز هەڵدەبوو، بەوەش شۆفێرەكانی دیكە بەئاگادەبوونەوە لەو ئۆتۆمبێلە دووردەكەوتنەوە، دواتر داهێنانەكە پەرەی پێدراوە و بەمجۆرەی ئێستا گەیشتووە كە دەبینرێت.

ئامێری قاپشتن

"جوزفین كوشران" یەكەم كەس بوو كە بیری لەدروستكردنی ئامێرێك كردەوە بۆ شوشتنی قاپ و قاچاخی ماڵ كە ئەركێكە ڕۆژانە چەند خولەكێك لەكاتی خێزانەكان دەگرێت، كوشران ئامێری قاپشۆری ئۆتۆماتیكی دروستكرد و بەوەش خەڵكی لە شوشتنی قاپەكان ڕزگاركرد.

حیبری كوژانەوە

لەپەنجاكانی سەدەی پێشوودا ئەگەر هەڵەیەكی نوسینەكی یاخود هەڵەیەكی وێنەكێشان بكرایە ناچاردەبوون تەواوی پەڕەكە یاخود تابلۆكە سەرلەنوێ بكێشنەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی هیچ جۆرە ماددەیەك نەبوو بۆ سڕینەوەی هەڵەكان، هەربۆیە "كانت بیت گراهام" كە ژنێكی ئەڵمانییە جۆرە شلەیەكی دروستكرد بۆ كوژاندنەوەی هەڵەی نوسین و وێنەكێشان، دواتر ئەم داهێنانەش پەرەی پێدراو ئێستا بووەتە ئەو مادەیەی كە بە "حیبر" ناسراوە.

یەكێكی دیكە لەداهێنانەكانی ژنان "دایبی منداڵانە"

"ماریۆن دۆنۆفان" پاش ئەوەی بوو بەدایك، بۆ پەروەردەكردنی منداڵەكەی وازی لەكارەكەی هێنا، ماریۆن سەرەتا بیجامەی لە نایلۆن وقوماش بۆ منداڵەكەی دروستكرد و بۆ چەند جارێك بەكاریدەهێنا، دواتریش پەرەی بە بیرۆكەكەیدا و بەهاوكاری سەرمایەدارێك كارگەی دایبی دروستكرد و لەماوەیەكی كورتدا بەرهەمەكەی بووە پڕفرۆشترین كاڵا و داوایەكی زۆریشی لەسەربوو، هەرزووش ئەوبەرهەمە بە وڵاتانی جیهاندا بڵاوبووەوە و لەئێستادا كارئاسانییەكی باشی بۆ دایكان كردووە.