سەردێڕ:

کەشناسی بڕى بارانبارینى ٢٤ کاتژمێرى رابردووى بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2019-12-08

7505 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتى کەشناسی و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان بڕی بارانبارینى ٢٤ کاتژمێرى رابردووى ناوچەکانى هەرێمى بڵاوکردەوە و بەو پێیەش زۆرترین بڕى باران لە سنورى پارێزگاى سلێمانى باریوە.

بەپێی ئەو خشتەیەى کەشناسی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، زۆرترین بڕى باران لە قەزاى دەربەندیخانى پارێزگاى سلێمانى باریوە کە دەگاتە ٣٤,٨ ملیمەتر و کەمترین بڕیش لە قەزاى زاخۆ باریوە کە ٠,٢ ملیمەترە.

هەر بەپێی خشتەکە لە ماوەى ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا لە شارى هەولێر ١,٥ ملیمەتر و لە سلێمانى ٢٠,٩ ملیمەتر و لە دهۆک ٣,٨ ملیمەتر و لە هەڵەبجە ٢٧ ملیمەتر باران باریوە.

 هاوکات، کەشناسی هەرێم بڵاوکردووەتەوە، ئەمڕۆ و سبەی بەفر و بارانبارین بەشێوەی پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت و سبەی شەو کاریگەری ئەو شەپۆلە زیاتر دەبێت.