سەردێڕ:

هەولێر.. لە رووداوێکى هاتوچۆدا سێ ئەندامى خێزانێک گیانیان لەدەستدا

سێ کەسی دیکەش برینداربوون
فۆتۆ: 
2019-12-08

13513 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، هەولێر، ئومێد چۆمانى

لە رووداوێکى هاتوچۆدا لەسەر رێگاى نێوان ناحیەى قوشتەپە و سێگردکانى پارێزگاى هەولێر کوڕ و دایک و باوکێک گیانیان لەدەستدا.

فازیل حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتومبێل لە جۆری ئۆپل ڤێکترا و بی ئێمدا بووە و بەو هۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی تریش برینداربوون.

وتیشی، بە دیاریکراوى رووداوەکە لەسەر رێگای بێستانە بووە کە رێگایەکی یەک سایدە لە نێوان قوشتەپە و سێگردکان.

بەپێی زانیارییەکانى ئێن ئاڕ تی ئەوانەى گیانیان لەدەستداوە بریتین لە کوڕ و دایک و باوکێک.

لە هەرێمی کوردستاندا، ڕووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکەم هۆکاری گیانلەدەستدانی هاوڵاتییان دادەنرێت بەپێی ئامارەکانیش، لە ١٥ ساڵى ڕابردوودا، زیاتر لە ١٠ هەزار کەس لە هەرێمدا بەهۆی ڕووداوەکانى هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٠٠ هەزار هاوڵاتی دیکەش کەمئەندام و برینداربوون.