سەردێڕ:

هیندستان.. بەهۆى گڕگرتنى کارگەیەکەوە ٤٣ کرێکار گیانیان لەدەستدا

فۆتۆ: 
2019-12-08

1099 جار خوێندراوەتەوە

بەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە بەهۆى کەوتنەوەى ئاگر لە کارگەیەکى گەورەى شاری نیودەلهى پایتەختى هیندستان بەلایەنی کەمەوە ٤٣ کرێکار گیانیان لەدەستدا.

بەپێی سەرچاوەیەکى پۆلیس، ئەو شوێنەى ئاگرەکەى تێدا کەوتووەتەوە باڵەخانەیەکی شەش نهۆمی بووە و کۆگاى هەڵگرتنى کەلوپەلى تێدا بووە و و چاوەڕێشدەکرێت ژمارەى ئەوانەى گیانیان لەدەستداوە بەرزترببێتەوە.

لەلایەکى دیکەوە، سونیل چودری فەرماندەى بەرگرى شارستانى لە نیودەلهى بە ئاژانسی فرانس پرێسى رایگەیاند، زیاتر لە ٥٠ کرێکاریان لە رووداوەکە رزگارکردووە، کە لە نهۆمى چوار و پێنجى بیناکەدا کرێکارەکان خەوتبوون.

بە وتەى بەرپرسانى بەرگرى شارستانى نیو دەلهی تائێستا هۆکارى ئاگرکەوتنەوەکە نەزانراوە.