سەردێڕ:

واتسئەپ تایبەتمەندیەکی نوێی زیادکرد

فۆتۆ: 
2019-12-08

5634 جار خوێندراوەتەوە

بەرنامەی واتسئەپ تایبەتمەندییەکی نوێی زیادکرد کە ڕێگە دەدات بە کەسی بەکارهێنەر لە کاتی قسەکردندا پەیوەندییەکی دیکە وەرگرێت.

کۆمپانیای واتسئەپ ڕاگەیاندووە، تایبەتمەندییە نوێیەکە ناوی "پەیوەندی دووەمە" و لە ئێستادا تەنها بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن و سیستمی ئای ئۆ ئێس بەردەستە و لە داهاتوودا بۆ سەرجەم سیستمەکانی تریش دەستەبەر دەکرێت.

باس لەوەشکراوە، لە کاتێکدا بەکارهێنەرانی واتسئەپ سەرقاڵی پەیوەندی و قسەکردنن ئەگەر کەسێکى دیکە پەیوەندی پێوەکردن ڕاستەوخۆ دەتوانن وەریگرن  بەڵام لەو کاتەدا پەیوەندی یەکەم کۆتایی دێت.

بەرنامەی واتسئەپ هاوشێوەی بەرنامەکانی دیکەى پەیوەندی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەزۆرێک لە وڵاتانی جیهان بەکاردەهێنرێت و لە هەرێمی کوردستانیش هاوڵاتییان سودی لێدەبینن.