سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. پیاوێک بۆ ژنە دووگیانەکەی خۆی دەکات بە کورسی

فۆتۆ: 
2019-12-07

17027 جار خوێندراوەتەوە

لە کامێرایی چاودێری یەکێک لە نەخۆشخانەکانی چین دیمەنی ژن ومێردێک تۆمارکراوە، تێیدا پیاوەکە دادەنیشێت و ژنە دووگیانەکەی کە چیتر ناتوانێت بە پێوە بوەستێت لەسەر پشتی دادەنیشێت.

هەروەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دیارە، ژنە دووگیانەکە هەست بە ناڕەحەتی دەکات چونکە ماوەیەکە بە پێوە وەستاوە و چاوەڕێی بینینی پزیشک دەکات، هیچ کەسێک لەو شوێنەدا هاوکاریی ژنە دووگیانەکە ناکەن، ئەم ڕووداوە لە شاری هیگاگنگ لە چین بووە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "ویست چاینا مۆرنینگ پۆست"، دوای چەند خولەکێک هاوسەرەکەی لەسەر زەوی نەخۆشخانەکە دادەنیشێت، بەو جۆرە هاوکاریی ژنە دووگیانەکەی دەکات و  داوای لێدەکات لەسەر پشتی دادەبنیشێت.

ژنەکەی لەسەر پشتی دادەنیشێت و ئاوی پێدەدات بۆئەوەی ژنەکەی بیخواتەوە، ئەم دۆخی پیاوە تا ماوەیەکی زۆر بەو جۆرە دەمێنێتەوە تا ژنەکەی کەمێک پشوو وەربگرێت.

پۆلیسی شارەکە گرتە ڤیدیۆکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "دوین" کە بە "تیک تۆک" ناسراوە بڵاوکردووەتەوە، کە چۆن پیاوەکە هاوکاریی ژنەکەی دەکات، ئەمە لەکاتێکدا هیچ کەسێک لەوانەی لەوێبوون ئامادە نەبوون هاوکاریی ژنەکە بکەن و گرنگییان بەو دیمەنە نەداوە.