سەردێڕ:

تەندروستى ڕاپەرین: نەخۆشخانەی فێرکاری رانیە دادەخرێت

فۆتۆ: 
2019-12-07

1599 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، بەهۆى داخستنى نەخۆشخانەى فێرکاریی رانیە لەمەودوا نەشتەرگەرییەکان لە نەخۆشخانەی گشتی چوارقورنە دەکرێن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "نەخۆشخانەی فێرکاری رانیە لە ئەمڕۆ شەممە ٧ى کانونى دووەمى ٢٠١٩ وە بەهۆی نۆژەنکردنەوە دادەخرێت، لە هەر حاڵەتێکی کتوپڕیشدا لە نەخۆشخانەی منداڵان و منداڵبون ستافەکە لەخزمەت هاوڵاتیاندا دەبن".

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو نەخۆشانەی پێشتر سەرەیان داناوە بۆ کردنی نەشتەرگەرى، لەمەودوا نەشتەرگەریەکەیان لە نەخۆشخانەی گشتی چوارقورنە بۆ دەکرێت کە دەکەوێتە پشت بنکەى ئاسایشى چوارقورنەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، راوێژکاری بەیانیان هەر لە شوێنی خۆی دەمێنێتەوە بۆ بینین و چارەسەرکردنی نەخۆش لە بەیانیاندا.