سەردێڕ:

نێردەى ئەمریکا بۆ کاروبارى سوریا گەیشتە هەولێر

فۆتۆ: 
2019-12-07

2681 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، هەولێر، محەمەد عامر

کەمێک بەر لە ئێستا جەیمس جێفری، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا گەیشتە هەولێر و لەگەڵ مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەت لە کۆبوونەوەدایە.

پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى رایگەیاند، جەیمس جێفرى لە میانەى سەردانەکەیدا بۆ هەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمیش کۆدەبێتەوە.

وتیشی، ئامانج لە سەردانەکەى نێردەى ئەمریکا بۆ کاروبارى سوریا بۆ عێراق و هەرێم گفتوگۆکردنە لەسەر جموجوڵەکانى داعش کە لە چەند ناوچەیەک دەستیپێکردووەتەوە و تاوتوێکردنى ڕێگرییەکانە لە سەرهەڵدانەوەى.