سەردێڕ:

کەشناسی بڕى بارانبارینى ٢٤ کاتژمێرى رابردووى بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2019-12-07

9118 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتى کەشناسی و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان بڕی بارانبارینى ٢٤ کاتژمێرى رابردووى ناوچەکانى هەرێمى بڵاوکردەوە و بەو پێیەش زۆرترین بڕى باران لە سنورى پارێزگاى سلێمانى باریوە.

بەپێی ئەو خشتەیەى کەشناسی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، زۆرترین بڕى باران لە ناحیەى یاخسەمەرى سەر بە قەزاى شارباژێڕ باریوە کە دەگاتە ٤٨,٦ ملیمەتر و کەمترین بڕیش لە رواندوزى سەر بە پارێزگاى هەولێر باریوە کە ١,٨ ملیمەترە.

هەر بەپێی خشتەکە لە ماوەى ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا لە شارى هەولێر ١٥,٩ ملیمەتر و لە سلێمانى ٣٠,٣ ملیمەتر و لە دهۆک ١٣ ملیمەتر و کەرکوک ١٦,١ ملیمەتر و هەڵەبجە ١١,٨ ملیمەتر باران باریوە.

شەوى رابردوو بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی رایگەیاند، ئەمڕۆ بارانبارین زیاتر دەبێت.

No photo description available.