سەردێڕ:

بڕی بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت لە عێراق و هەرێم ئاشکراکرا

وەزیری نەوتی عێراق بڕەکەی ئاشکرادەکات
فۆتۆ: 
2019-12-07

4813 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرى نەوتى عێراق ڕایگەیاند، بەرهەمى نەوتى ڕۆژانەى عێراق بە هەرێمى کوردستانەوە چوار ملیۆن و ٥١٣ هەزار بەرمیلە و ئاستى هەناردەشیان پابەندە بە ڕیکخراوى ئۆپیکەوە.

سامر غەزبان وەزیرى نەوت و یاریدەدەرى سەرۆک وەزیران بۆ کاروبارى وزە، لە کۆبونەوەى ڕێکخراوى ئۆپیک لە ڤیەننا ڕایگەیاند، ئەوان پابەندى بڕیارى ئۆپیکن لەپێناو سەقامگیر هێشتنەوەى بازاڕى نەوت، دەشیانەوێت بازاڕى نەوت سەقامگیر بێت، ئەوەشە وایکردوە ئاستى هەناردەى نەوتى ئۆپیک دیاریکراو بێت.

ئاماژەى بەوەشدا، هیواخوازن وڵاتانى هەناردەکارى نەوت لە ئۆپیک و هاوپەیمانەکانیان بگەنە رێککەوتنێکى نوێ کە سەقامگیرییەکى باشتر لە بازاڕى جیهانیى نەوت بهێنێتە کایەوە و دڵەراوکێى بەرهەمهێن و بەکارهێنەرانیش کەم بکاتەوە.

لە دوو رۆژى رابردودا وەزیرانى نەوتی وڵاتانى ئۆپیک زنجیرەیەک کۆبونەوەیان ئەنجامداوە لە بارەی سەقامگیری بازاڕی نەوت و هێنانە ئارای هەماهەنگی زیاتر لە نێوان وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوى ئۆپیک.

ب.ب