سەردێڕ:

کەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت

کەش و هەوای هەرێم
فۆتۆ: 
2019-12-06

71272 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمشەو بارانبارین بەشێوەی پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت و سبەی بارانبارین زیاتر دەبێت. 

کەشناسی هەرێم بڵاوکردووەتەوە، "ئەم شەو لە ناوچەکانی ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی هەرێمی کوردستان بارانبارین بەشێوەى پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت. 

روونیشیکردەوە، لە بەرەبەیانە وە تا سبەى بەیانى، ڕیژەى بارانبارین زیاتر دەبێت، بەتایبەت لە ناوچەکانى رۆژهەڵات و ناوچەکانى گەرمیان. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.