سەردێڕ:

هەرێم.. دانانی تەلەفزیۆن لە دایەنگەکاندا قەدەغەکرا

فۆتۆ: 
2019-12-06

1279 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتیی هەرێم رایگەیاند، دانانی تەلەفزیۆن لە سەرجەم دایەنگە حکومی و ناحکومیەکاندا قەدەغەکراوە.

وەزارەتەکە لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "بە مەبەستی بە ئەنجامگەیاندنی کار و ڕۆڵی دایەنگەکان بەشێوازێکی ڕێکوپێک و لە بەرژەوەندی منداڵان، لەسەر ڕاسپاردەی کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئاگاداری گشت دایەنگا (حکومی و ناحکومییەکان) دەکرێتەوە کە دانانی تەلەفزیۆن لەناو دایەنگەکانیاندا بەهەموو شێوازێک قەدەغەیە."

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر دایەنگا حکومى و ناحکومییەکان سەرپشکبوون لە دانانى تەلەفزیۆن بۆ منداڵان لە دایەنگەکانیاندا.