سەردێڕ:

هێزێکی پێشمەرگە بە چەکی قورسەوە رەوانەی گەرمیان کرا

فۆتۆ: 
2019-12-06

14640 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هێزێکی پشتیوانی رەوانەی گەرمیان کرد.

بە مەبەستی رووبەڕووبوونەوەی پەلامارەکانی رێکخراوی داعش، وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هێزێکی پشتیوانی بە چەکی قورسەوە رەوانەی گەرمیان کرد.

لە هەفتەی رابردوودا چەكدارانی رێکخراوی داعش دوو پەلاماریان لە هەریەکە لە گوندەکانی كوڵەجۆی سەر بە قەزای كفری و دەكەی نزیك خانەقین ئەنجامدا و بووە هۆی شەهیدبوونی سێ كارمەندی ئاسایش و سێ پێشمەرگە.

ناردنى ئەو هێزە دواى ئەوە دێت، ماوەیەکە جموجوڵی چەکدارانی داعش لە ناوچەکدا زیادی کردووە لە ماوەی رابردوودا لە ناوچەکانی گەرمیان چەندین هێرشیان کردووە.