سەردێڕ:

لیژنەى فەتوا روونکرنەوەى زیاتر لەبارەى سەرکەوتنى ژنان لەگەڵ شۆفێرانى تاکسی دەدات

فۆتۆ: 
2019-12-06

9581 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنى باڵاى فەتواى هەرێم روونکردنەوەى لەسەر فەتواکەى دوێنێی دا لەبارەى لەبارەى سەرکەوتنى ژنان لەگەڵ شۆفێرانى تاکسی دا و کۆمەڵێک فەتواى نوێی دەرکرد.

لە روونکردنەکەدا ئاماژەى بەوەکردووە، "دەرچوونى ئافرەت لەگەڵ مەحرەمى خۆیدا لە هەر کاتێکدا بێت دروستە"، روونیشیکردووەتەوە، دەرچوونى دوو ئافرەت یان زیاتر بۆ کاری پێویست وەک دەوام و خوێندن و کار و ...هتد دروستە".

ئەوەش هاتووە، ئەگەر شۆفێرەکە ئافرەت بوو، "دروستە ئافرەت لەگەڵى سەربکەوێت، بەڵام شۆفێرى ئافرەت دروست نییە نەفەرى پیاو هەڵبگرێت."

ئەوەش خراوەتەڕوو،"دروستە ئافرەت ئەگەر لە نەفسی خۆی و لە برا شۆفێرەکەى دڵنیابوو، بۆ کاری پێویستى خۆی لە پشتى تاکسی سەربکەوێت."

لەبەشێکى دیکەى فەتواکانیدا، باسی لەوەشکردووە، "هەرکات ئافرەتەکە یان شۆفێرەکە لە کەوتنە ناو داوى گوناه و تاوان و کارى ناشەرعى لە خۆیان دەترسان، بە هەر هۆکارێک بێت، تەنانەت دواى دواى سەرکەوتنى ئافرەتەکەش بێت بۆناو ئۆتۆمبێلەکە، پێویستە ئافرەتەکە لەگە شۆفێرەکە سەرنەکەوێت و دابەزێت و داواى دابەزینى لێبکات، ئەگەر ئافرەتەکە دانەبەزى،پێویستە شۆفێرەکە دابەزێت و نەیگەیەنێت."

هاوکات لەبارەى سەرکەوتنى ئافرەت لەگەڵ شۆفێرى نامەحرەمدا بە شەواندا لیژنەى فەتوا ئەوەى خستووەتەڕوو، "پێویستە ئافرەت لەگەڵ شۆفێرەکەدا سەرنەکەوێت، مەگەر دڵنیا و بۆ کارى پێویست بێت، هەروەها پێویستە لەگەڵ شۆفێرى نامەحرەم بۆ دەرەوەى شار و ئاوەدانى دەرنەچێت."

لەبارەى ئەو پارەیەى کە شۆفێرى تاکسی وەریدەگرێت، نووسیویەتى، "پارەکە حەڵاڵە، ئەگەر نەکەوتە ناو حەرام یان کارەکەى بەکارنەهێنا بۆ بەدواکەوتنى کارى ناشەرعى."

ئەو روونکردنەوەیە دواى ئەوە هات، دوێنێ ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان، چوار فەتوای نوێی دەرکرد و لە ناویشیاندا باس لە حوکمی سەرکەوتنی ئافرەت بەتەنیا لەگەڵ تاکسیدا دەکات.