سەردێڕ:

لە گەدەی ئافرەتێکدا کۆمەڵێک خشڵ دەرهێنرا

فۆتۆ: 
2019-12-06

7039 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکانى ئەمریکا لە گەدەی ئافرەتێکدا بە نەشتەرگەریی کۆمەڵێک خشڵ و کەرەستەی جوانکارییان دەرهێناوە، کە بۆ ماوەیەک بە مەبەست و بێ مەبەست خواردوویەتی.

گۆڤاری ڕیدرز دایجێستی ئەمریکی لە بابەتێکدا نوسیوویەتی، ئافرەتێک لەدوای خواردنی بڕێکی زۆر لە خشڵ بەهۆی ئازاری سک و گەدەیەوە بەپەلە دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە، لەدوای سۆنەر "پشکنینی تیشکی" دەرکەوتووە خشڵیکی زۆر لە گەدەیدایە.

هۆکاری ئەو کارەی ئافرەتەکە بۆ ئەوە بووە ڕێگری لە هاوسەرەکەی بکات کە خشڵەکان بدات بە خۆشەویستەکەی، لە دوای نەشتەرگەریی پارچە خشڵەکان لەگەدەی ژنەکە دەردەهێنرێن.

ئ.ل