سەردێڕ:

عێراق.. شەوى رابردوو دوو موشەك ئاڕاستەى بنكەی ئاسمانی بەلەد کرا

فۆتۆ: 
2019-12-06

1921 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، درەنگانێکى شەوى رابردوو دوو موشەك لە بنكەی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەین كەوتەوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێكی گیانی لێبكەوێتەوە.

بنکەی ئاسمانی بەلەد بە گەورەترین بنکەی ئاسمانی لە عێراق دادەندرێت و دەکەوێتە باشورى پارێزگاى سەڵاحەدینەوە و بە دووری ٦٤کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری بەغدا و لە ناوەڕاستی ھەشتاکاندا لە لایەن کۆمپانیاکانی یوگسلافیاوە دروستکراوە و رووبەرەکەشی ٢٥ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە.

دوای ساڵی ٢٠٠٣، بنکە ئاسمانی بەلەد لە لایەن ھێزەکانی ئەمریکاوە بەکاردەھێندرا و دواتر لە ھەشتی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٠١دا، بنکەکە رادەستی سوپای عێراق کرایەوە.

ئەوەش دوایی ئەوەدێت ، پێشتریش بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار، كه‌ گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایه‌ له‌ عێراق، پێنج مووشه‌كی ئاراسته‌ كرا.

ب.ب