سەردێڕ:

ڕۆژهەڵاتى کوردستان.. لە ئاهەنگێکی بووکگواستنەوەدا ١٢ کەس گیانیان لە دەستدا

فۆتۆ: 
2019-12-05

33702 جار خوێندراوەتەوە

لە شارى سەقزى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بەهۆی تەقینەوەی غاز لە ئاهەنگێکی بووکگواستنەوەدا ١٢ کەس گیانیان لە دەستدا و نزیکەى ١٠٠کەسیش برینداربوون.

سەرچاوەکانى هەواڵى ئێران بڵاویانکردەوە ، کاتژمێر ٩:٣٠ خولەکى ئەمشەو،لە ئاهەنگێکی خێزانییدا بەهۆی لێچوونى غاز و دواتر تەقینەوەی پێنج بوتڵ غاز، لە شاری سەقز ژمارەیەک هاوڵاتی کە زۆرینەیان منداڵن، گیانیان لە دەستداوە.

ئاماژەبەوەشکراوە، بەهۆى تەقینەوەکەوە ١٢ کەس گیانیان لە دەستداوەو نزیکەى ١٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون و دۆخى تەندروستی هەندێک لە بریندارەکانیش ناجێگیرە.