سەردێڕ:

پۆلیسی هەولێر: لە دوو تاوانی جیادا سێ دز دەستگیرکران

فۆتۆ: 
2019-12-05

2932 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، لە دوو تاوانی دزی جیاوازدا سێ دز دەستگیرکراون.

ئومێد عارەب عەبدوڵا، ئەفسەری بەڕێوبەرایەتى پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر ڕایگەیاند، توانیویانە سێ تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە لە چەندین شوێن کاری دزی و فێڵکردنیان کردووە.

ڕاشیگەیاند، تۆمەتبارەکان پارە و کەلوپەليان لە دوكان و مارکێتەکان لە چەندین بازاڕى شاری هەولێر و سلێمانی و شارۆچکەکانى تر دزيوە و فێڵیان لێکردوون.

ئاماژەى بەوەشکرد، لە ئێستادا ئەو تاوانبارانە بەفەرمانى دادوەر و بەپێی ماددەى (٤٤٦) لە یاساى سزادانى عێراقى بەندکراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.