سەردێڕ:

عێراق.. هەموارى یاساى كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان پەسەندکرا

فۆتۆ: 
2019-12-05

2778 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی، ئومێد موحەممەد، بەغدا

پەرلەمانى عێراق هەموارى سەرجەم بڕگە و ماددەکانى یاساى كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیى هه‌ڵبژاردنه‌كانى پەسەندکرد.

لەدانیشتنى ئەمشەوى پەرلەمانى عێراقدا به‌ده‌نگی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران سەرجەم بڕگەو ماددەکانى هەموارى یاسای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان پەسەندکرا.

هاوكات لەلایەن لیژنه‌ی یاساییەوە ڕێكه‌وتن له ‌سه‌ر بڕگه‌كانی یاساكە كراوه‌و، له‌ئێستاشدا به‌ده‌نگی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران سەرجەم بڕگەوماددەکان کەژمارەیان ٢٨ ماددەیە په‌سه‌ندكراون .

ئاماژەش بەوە كراوە، لیژنەیەک لە حەوت دادوەر و دوو ئەندامی ئەنجومەنی دەوڵەت بۆبەڕێوەبردنی كاروبارەكانی كۆمسیۆن دروستكراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ٢٩ی مانگی رابردوو، عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانى عێراق لە راگەیەندراوێكدا نامەی دەستلەکارکێشانەوەى لە پۆستەكەی پێشکەشکرد، لە ١ى ئەم مانگەشدا پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبونی ٢٤١ پەرلەمانتار کۆبوەوە و تیایدا دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی پەسەندکرا.