سەردێڕ:

پێنج خۆراک وادەکات خەوێکی قوڵت هەبێت

فۆتۆ: 
2019-12-05

25160 جار خوێندراوەتەوە

بە پێی توێژینەوەکان تێکچوونی کاتی خەوتن و سیستمی خەوتن کاریگەیری نەرێنی دەکاتە سەر تەندرووستی جەستە، هاوکات پێنج خۆراکی پێویست هەیە، کە هاوکارن لە ڕێکخستنەوەی جەستە و یارمەتیدانی خەوێکی باش.

 سیستمی خۆراکی یەکێکە لە گرنگترین گۆڕانکارییەکان لە شێوازی ژیاندا، کە دەتوانێت کاریگەری خێرا بکاتە سەر جەستەی مرۆڤ، لەو بارەیەوە ڕۆب هۆبسۆن، سەرۆکی بەشی خۆراک لە سەنتەری هێلزسپان، لە میانەی توێژینەوەیەکی نوێدا لەسەر پێنج خۆراک کە دەتوانێت خەوتن باشبکات، گرنگی ئەو پێنج خۆراکەی ڕوونکردوەتەوە، بەوتەی ئەو پسپۆرە گرنگترین خۆراك بۆڕێكخستنی خەو ئەمانەن:

 بادەم:

هۆبسۆن باسی لەوە کردووە کە چەرەسێکی وەک بادەم سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ مەگنیسیۆم، بە شێوەیەک ٣٠ گرام لە بادەم ٨٠ گرام مەگنیسیۆمی تێدایە، باسی لەوەشکردووە مەگنیسیۆم یارمەتی ئارامبوونەوەی جەستە و دەماغ دەدات، چونکە سیستمی دەماری پێکەوە نەبەستراوی جەستە چالاک دەکات، کە ئەوەش یارمەتی جەستە دەدات بۆ ئارامبوونەوە و ئامادەبوون بۆ خەوێکی باش، ڕۆڵێکی گرنگیشی هەیە لە هاندانی هۆڕمۆنی میلاتۆنین، کە سوڕی خەو ڕێکدەخات.

Image result for ‫اللوز‬‎

 قەل:

 بە پشتبەستن بە توێژینەوەکانی هۆبسۆن، قەل سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بۆ ترشی ئەمینۆ ئەسید تریپتۆفان، کە دەبێتە هۆی زیادکردنی هۆرمۆنی میلاتۆنین. چونکە قەل ئەو خواردنانە دەخوات کە لە کاربۆهیدرات پێکدێن، کە دەتوانێت هەڵمژینی تریپتۆپان زیاد بکات، کە ئەوەش لە ڕێی چالاکی ئەنسۆلینەوە ترشی ئەمینۆ دەنێرێت بۆ ماسولکەکانی لەش.

Related image

 

 کیوی:

 هۆبسۆن ڕوونی کردووەتەوە کە میوەی کیوی ئەو پێکهاتانەی تێدایە کە هۆکارن بۆ خەوتن، بە هۆی بوونی سیرۆتۆنین تیایدا، کە ئەویش ماددەیەکی کیمایاییە لە مۆخی مرۆڤدا و بەشدارە لە سوڕی خەوتن و هەستان لە خەو، هەروەها کیوی دەوڵەمەندە بە "فۆلەیت"، کە پەیوەندی هەیە بە کەم خەویەوە.

 

Related image

 ماسی سەلەمون:

 دەربارەی ماسی سەلەمون هۆبسۆن وتوویەتی "ماسی سەلەمون و چەوری ئەم جۆرە ماسییە، یەکێکە لەو خۆراکە کەمینانەی کە سەرچاوەی سرووشتین بۆ ڤیتامین دی".

 وتووشییەتی "ماسی سەلەمون دەوڵەمەندە بە ترشە چەوری ئۆمیگا سێ، کە هۆکارە بۆ بەرهەمهێنانی سیرۆتۆنین، کە ئەویش یارمەتیدەرە لە چاککردنی جۆری خەوتن".

 

Image result for ‫سمک السلمون‬‎

 شیر:

 هۆبسۆن ئاماژەی بەوە داوە، تێکەڵکردنی "شیر و هەنگوین" کە لەلای خەڵک باوە، بنەمایەکی زانستییانەی هەیە، چونکە هەنگوین ئاماژەیە بۆ کاربۆهیدراتی خێرا بۆ هەزمکردن، کە دەکرێت هاوکاربێ لە هەڵمژینی تیپتۆفاندا بۆ درووستکردنی میلاتۆنین لە مۆخدا.

 توێژینەوەکانیش ئەوەیان دەرخستووە، کە شیر یارمەتیدەرە لە چاککردنی سیتمی خەودا، بەتایبەتیش لە بەساڵاچوواندا.

 

Related image

H.A