سەردێڕ:

یەکشەممەی داهاتوو موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

موچەی مانگی نۆی ئەمساڵ
فۆتۆ: 
2019-12-05

89357 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى دارایی هەریم ڕایگەیاند، رۆژی یه‌كشەممە،  ٨ى کانونى دووەمى ٢٠١٩  موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشدەکرێت.

سەرجاوەیەک لە وەزارەتى دارایی و ئابورى رایگەیاند، رۆژی یه‌كشەممەی داهاتوو،  ٨ى کانونى دووەمى ،٢٠١٩  موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان خەرج دەکرێت.

ئەم موچەیەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٩ی ٢٠١٩یە و دەیەمین موچەیە کە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ٢٠١٩ حکومەتى هەرێم کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و موچەى مانگى ١٢ى ساڵى ڕابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.