سەردێڕ:

فەیسبووك تایبەتمەندییەك زیاد دەکات

فۆتۆ: 
2019-11-24

15007 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی تیك کرانشی  تایبەت بە هەواڵە تەکنەلۆژییەکان ئاماژەی بەوەکردووە، کۆمپانیای فەیسبووك کاردەکات لەسەر بەرەوپێشبردنی تایبەتمەندییەك لە هاوشێوەی تایبەتمەندیی (Close Friends)، کە لە بەرنامەی ئینستاگرامدا بەردەستە.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەکردووە، فەیسبووك کاردەکات بۆ زیادکردن و بەرەوپێشبردنی ئەم تایبەتمەندییە، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە هەندێكجار بەکارهێنەران لە بڵاوکراوەکانیان دەترسن پاش ئەوەی لەگەڵ هاوڕێکانیاندا بڵاوی دەکەنەوە.

بۆیە لە ئێستادا گرنگە لە فەیسبووكدا ئەم تایبەتمەندییە هەبێت کە کەسانێك وەکو هاوڕێی نزیك جیابکاتەوە، بەجۆرێك بەشێك لە بڵاوکراوەکان تەنها ئەوان بیبینن و هاوڕێکانی دیکەی ناو فەیسبووك نەیانبینن.

ئەم تایبەتمەندییە نوێیەی فەیسبووك ناوی " Favorities"ی دەبێت، رێگە بە بەکارهێنەران دەدات کە بتوانن هاوڕێکانیان پاکتاو بکەن و نزیکترینەکان هەڵبژێرن، تا تەنها ئەمانە بتوانن وێنە و ڤیدیۆ تایبەتییەکانیان ببین، ئەمەش لەرێگەی ماسنجەرەوە بێت یاخود لەڕێی بڵاوکراوەکانی ناو فەیسبووکەوە بێت.

لە ئێستادا کۆمپانیای فەیسبووك هێشتا لە قۆناغە سەرەتاییەکانی تاقیکردنەوەی ئەم تایبەتمەندییەدایە، تاوەکو ئێستا لەگەڵ کارمەندەکانی ناو کۆمپانیاکە و بەکارهێنەرانی دیکەدا تاقینەکردووەتەوە.