سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا

فۆتۆ: 
2019-11-24

1160 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ ٢٤ ى تشرینى دووەمى ٢٠١٩ نرخی بەرمیلێک نەوتی برینت لە بازارەکانی جیهاندا بە ٦٣ دۆلار و ٦٣ سەنت بوو، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٥٧ دۆلار و ٩٥سەنت بوو.

بەرز بوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستە بە زیاد بوونی ئاستی بەرهەمهێنان و ئاسایشی وڵاتانی بەرهەمهێن و ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی بەردین لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە، هاوکات بەهۆى ئاڵۆزى ڕەوشى ئەمنى لە عێراق و ئێران وگرژییەکانى نێوان عەرەبستانى سعودیەو حکومەتى ئێران نرخى نەوت لەبازاڕەکاندا بەردەوام لە گۆڕانکاریدایە.