سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. بە هاوکاری پۆلیسی هاتوچۆ ئۆتۆمبێلەکانى سەرۆک کۆمارى عێراق بە پێچەوانەى شەقامێکەوە دەڕۆن

فۆتۆ: 
2019-11-23

56251 جار خوێندراوەتەوە

لە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت لە کاتی تێپەڕبوونی سەرۆک کۆمارى عێراق لە شەقامی ڕاپەڕینى شارى سلێمانى، کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی پێچەوانەی ئاڕاستە بە شەقامەکە دا  تێدەپەڕن و پۆلیسی هاتوچۆش رێگاکەیانى بۆ کردووەتەوە.

بڵاوبونەوەی ئەم گرتە ڤیدیۆیە کاردانەوەی هاوڵاتییانی لێکەوتەوە و ئەم کارە بەپێشێلی یاسای دادەنێن، هاوڵاتییەک دەڵێت، "کاتێک یاسا دادەنرێت پێویستە وەک یەک بەسەر هەمواندا جێبەجێ بکرێت ."

فەرەیدون عومەر بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی هۆکاری ئەو تێپەڕبوونەی کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ قەرەباڵغی شەقامەکە  گەڕاندەوە و رایگەیاند، بۆنەی ساڵیادی شەهیدانی یەکێتى بووە و پێویستبووە کە لە کاتی دیاری کراودا لە بۆنەکە ئامادەبن.

روودانی سەرپێچی لەو چەشنە لەکاتێکدایە، بەرپرسانی باڵای حزبی و حکومی بەردەوام بانگەشەی سەروەربوونی یاسا و یەکسانبوونی هەمووان لەبەردەم یاسادا دەکەن.