فۆتۆ:
2019-11-22
1028 جار خوێندراوەتەوە
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان له راپۆرتێكیدا له‌باره‌ى هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای کوردستان رایگه‌یاند، زیاتر له ٧٥ هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوون.
له راپۆرته‌كه‌ی نوسینگەی کاروباری مرۆیی سەربە نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا هاتووە، له ماوەى ١٩ رۆژى سه‌ره‌تای مانگی تشرینی دووه‌مدا، ٧٥ هەزار و ٤٣٨ کەس ئاوارە بوون، كه ٣١ هەزار و ٦٨٠یان منداڵن و ١٨ هەزار و ٨٦٠ یان ژنن.
به‌پێی راپۆرتەکە زیاتر لە ١٥ هەزار و ٧٥٠ کەس ئاواره‌ى هەرێمی کوردستان بوون، كه زۆرینەیان خەڵکی قامیشلۆ و سەرێکانین.
لە راپۆرته‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا هاتووە، زیاتر لە ٤٨ هەزار کەس له پارێزگای حه‌سه‌كه ئاواره‌بوون و، نزیکەى ٢٠ هەزاریش لە پارێزگای ره‌ققه ئاوارەبوون. له پارێزگای حه‌له‌بیش حه‌وت هەزار کەس ئاواره‌بوون کە بەشێکیان ئێستا گەڕاونەتەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە سەرەڕاى دوو رێککەوتنى تورکیا لەگەڵ رووسیا و ئەمریکا، تا ئێستا شەڕ لە سنورەکانى تورکیا و رۆژئاواى کوردستان بەردەوامە و به‌و هۆیه‌وه به‌رده‌وام خه‌ڵك ئاواره ده‌بن.