سەردێڕ:

سەرۆکی سریلانکا براکەی وەک سەرۆک وەزیران دیاریکرد

فۆتۆ: 
2019-11-22

2038 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک کۆمارى سریلانکا براکەی خۆى وەک سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی دیاریکرد.

ئەمڕۆ هەینى ٢٢ى تشرینى دووەمى ٢٠١٩ غوتابایا راجاباکسا سەرۆکی سریلانکا، برایەکى خۆى وەک سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی دیاریکرد.

غوتابایا راجاباکسا هەفتەى ڕابردوو وەک سەرۆکى سریلانکا دیاریکرا و ئەمڕۆش ماهیندا راجاباکسای برای سەرۆک کۆمار وەک سەرۆک وەزیران سوێندی یاسایی خوارد.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رانیل ویکریمسینغ سەرۆک وەزیرانی پێشووی سریلانکا، کە خاوەنى زۆرترین کورسی پەرلەمانی وڵاتەکەی بوو، لە کۆى ٢٢٥ کورسى پەرلەمانی سریلانکا، کە لەلایەن سەرۆکى وڵاتەکەیەوە وەک سەرۆک وەزیران ڕاسپێردرابوو بۆ پێکهێنانى حکومەت، رۆژی پینجشەممە دەستلەکارکێشانەوەی ڕاگەیاند و دواتر راجاباکسای سەرۆکى وڵات براکەى خۆى وەک سەرۆک وەزیرانى نوێی وڵات دیاریکرد.