سەردێڕ:

​پێشبینی هاتنی شەپۆلێکی بەفر و باران دەکرێت

پلەی گەرما نزمدەبێتەوە
فۆتۆ: 
2019-11-22

126048 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی ماڵپەڕێکى جیهانی تایبەت بە کەشوهەوا پێشبینیدەکرێت لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا شەپۆلێکى باران و بەفر ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکات.

بە پێی ماڵپەڕی ئەکوێزە (accuweather) پێشبینی دەکرێت لەم هەفتەیە هەرێمی کوردستان بکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی باران بارین و هەورە بروسکەوە.

 بە پێی ماڵپەڕەکە، پێشبینی دەکرێت شەپۆلەکە لە ٢٦ی مانگەوە دەستپێبکات و زیاتر ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین بگرێتەوە.

هاوکات شەپۆلەکە بە ڕێژەى جیاواز سەرجەم شارەکانی تری هەرێم دەگرێتە و لەناوچەکانی هەولێر و دهۆک و کەرکوکیش باران دەبارێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، پلەکانی گەرما زۆر دادەبەزن بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و ئەگەری بارینى بەفر هەیە.