سەردێڕ:

کەرکوک.. لە هێرشێکى داعشدا دوو کارمەندى پۆلیسی فیدڕاڵى کوژران

فۆتۆ: 
2019-11-21

3423 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەکى ئەمنى رایگەیاند، بەهۆى هێرشێکى چەکدارانى داعشەوە لە سنورى کەرکوک، دوو کارمەندى پۆلیسی فیدڕاڵى کوژران و سێ پۆلیسی دیکەش برینداربوون.

سەرچاوەکە بۆ سۆمەریە نیوز ئاشکرایکردووە، ئێوارەى ئەمڕۆ چەکدارانى داعش هێرشێکیان کردووەتە سەر خاڵێکی پشکنینى سەر بە پۆلیسی فیدڕاڵى لە ناحیەى رەشادى سەر بە پارێزگاى کەرکوک.

وتیشی، بەهۆى هێرشەکەوە دوو کارمەندى پۆلیس کوژراون و سێی دیکەش برینداربوون.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆى ناجێگیرى رەوشى ئەمنى ناوچەکانى ناوەڕاست و باشورى عێراق چەندین جار چەکدارانى داعش هێرشیان کردووەتە سەر پێگەکانى پۆلیسى فیدڕاڵى، ئەوەش بووەتە هۆى کوژران و برینداربوونى ئەفسەر و کارمەندانى پۆلیس.