سەردێڕ:

هێڵەكانی ئینتەرنێت لە ئێران خرانەوەكار

بە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی
فۆتۆ: 
2019-11-21

2963 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەسەڵاتدارانی ئێران خزمەتگوزاری ئینتەرنێتییان لەچەند شارێكی ئەو وڵاتە خستەوە كار.

ئاژانسی هەواڵی فارسی ئێرانی ڕایگەیاند، بەڕەزامەندی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە چەند شوێنێكی ئەو وڵاتە خراوەتەوەكار و ئێستا لە شارەكانی هورمزكان، كرماشان، مەشهەد، قوم، تەبریز، هەمەدان و بەشێكی تاران ئینتەرنێت بەردەستە.

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە زۆربەی شارەكانی ئێران  ئامێری (ADSL) بۆ پەیوەندى تەلەفۆنى و دابینکردنى تۆڕى ئینتەرنێت لەکاردایە.

کردنەوەى هێڵەکانى ئینتەرنێت لە ئێران لەکاتێکدایە، سێشەممەى ڕابردوو، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەى لە توانایدایە ئەو هێڵە ڕاگیراوانەى ئێران بخاتەوەکار.

 وەک وەڵامێکیش بۆ ئەو لێدوانەى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا، موحەممەد جەواد ئازەرى، وەزیرى گواستنەوە و گەیاندنى ئێران وتى، ''ڕاگرتنى هێڵەکانى ئینتەرنێت لە ئێران بە بڕیارى ئەنجومەنى ئاسایشى نەتەوەیى ئەو وڵاتە بووە و هەر بە بڕیارى ئەو ئەنجومەنەش دەخرێنەوەکار''.