سەردێڕ:

وتەبێژى عادل عەبدولمەهدى: ئەمڕۆ هیچ خۆپیشاندەرێک نەکوژراوە

فۆتۆ: 
2019-11-21

947 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان رایگەیاند، لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆدا هیچ گرژی و ئاڵۆزییەک لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا رووینەداوە و کەس نەکوژراوە.

عەبدولکەریم خەلەف وتەبێژی فەرماندەی گشتی چەکدارەکان، ڕایگەیاند، "هەواڵی روودانی پێکدادان لە مەیدانی تەحریر و خەلانی دوورە لە راستییەوە."

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئاژانسی هەواڵى ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە هۆی ڕوودانی ئاڵۆزی لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆیشاندەراندا، دوو خۆپیشاندەر کوژراون و ٣٨ی دیکەش برینداربوون.

خۆپیشاندانەکانی عێراق بۆ جاری دووەم لە ٢٥ی تشرینی یەکەمەوە دەستییان پێکردووەتەوە و تا ئێستاش بەردەوامن، خۆپیشاندەران لە بەغدا و چەند پارێزگایەکی دیکەی عێراق ڕژاونەتە سەرشەقامەکان و داوای هەڵوەشانەوەی حکومەت و هەموارکردنەوەی دەستور و هەڵبژاردنی پێشوەخت دەکەن، لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانیشەوە هەتا ئێستا زیاتر لە ٣٠٠ کەس کوژراون و نزیکەی ١٥ هەزاری دیکەش برینداربوون.