سەردێڕ:

بەغدا کۆتا بڕە پارەى گەنمى جوتیارانى ڕەوانەى هەرێم کرد

٢٨ ملیار دینارە
فۆتۆ: 
2019-11-21

4658 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى هەرێم ئاشکرایکرد، حکومەتى عێراق ٢٨ ملیار دینارى پارەی گەنمی جوتیارانى ڕەوانەى هەرێمى کوردستان کرد، کە کۆتا بڕە پارەى گەنمى جوتیارانە بۆ ساڵى ٢٠١٩.

نەوزاد ئەدهەم بەرێوبەری گشتی لە وەزارەتى بازرگانی و پیشەسازی بە ئێن ئارتی راگەیاند، ٢٨ ملیار دینارەکە گەشتووەتە هەرێم و بیست ملیار دینارى تایبەتە بە جوتیارانى سنورى پارێزگاى سلێمانى و لەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنى کراوە.

نەوزاد ئەدهەم ڕاشیگەیاند، چوار ملیار دینارى پشکى جوتیارانى پارێزگاى هەولێر و چوار ملیار دینارەکەى دیکەشی پشکى جوتیارانى دهۆکە و بڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشکردنی بکرێت.

ئەو بەرێوبەرە گشتییە لە وەزارەتى بازرگانی و پیشەسازی هەرێم وتیشی، پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم بە پێنج قۆناغ هاتووە، ئەوەی ئێستا گەیشتووە کۆتا بەشی پارەکە بوو، ئێستا جوتیارانى هەرێم هیچ بڕە پارەیەکی ساڵى ٢٠١٩یان لە بەغدا نەماوەتەوە.

ئ.ر